سروودی نەورۆز

لە کتێبی:
دیوانی کاکەی فەلاح
بەرهەمی:
کاکەی فەلاح (1928-1990)
 1 خولەک  1306 بینین
جەژنەکەم، جەژنی نەورۆزە
لای کورد جەژنێکی پیرۆزە
پیرۆزە وەک گڕی خەبات
مزگێنی ڕووناکی ئەبات
نەورۆز کە ڕۆژی نوێی ناوە
یادگارێکە بۆ کاوەناوی تایبەت
نۆبەرەی ساڵە
لەم خاکە ئەڕۆی
گوڵ باخی ئاڵە
خونچەی ئەپشکوێ
بەستەڵەکی ستەم و زۆر
توایەوە بە تیشکی خۆر
بە تیشکی خۆری ئاگرین
گڕی شۆڕش و ڕاپەڕین
دڵی سەهۆڵی ئەژدەهاکناوی تایبەت
تێکەڵ کرا بە خۆڵ و خاک
لافاوی شۆڕش
دڕک و داڵی برد
بە هەوری هێرش
نەورۆز گوڵی کرد
کڕێوەی زستانی ستەم
یان وەیشومە و تۆفی سەردەم
سەهۆڵ بەندانی شاخ و داخ
هەناسەی ساردی ئاخ و داخ
نەما بە مەشخەڵی نەورۆز
جەژنی کوردی کاوەناوی تایبەتی دڵسۆز
تا ئاگر ماوە
نەورۆز ئەمێنێ
گوڵی گەشاوە
نەمری دێنێ