لە داستانی کوردییە ئەڵێ جارێک پەڕەسێلکەیەک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  738 بینین

لە داستانی کوردییە ئەڵێ:

جارێک پەڕەسێلکەیەک لەسەر کۆشکەکەی سولەیمان پێغەمبەر نیشتبووەو. لەو بەریەوە پەڕەسێلکەیەکی تر هەبوو ڕووی تێ کرد وتی؛ ئەبێ مێردم پێ بکەی. ئەویش ملی نەئەهێنایە بەر. ئەمیش باڵێکی ڕاوەشاند و وتی دە سا وەڵڵا ئەگەر مێردم پێ نەکەی ئێستا ئەم کۆشکە ژێرەوژوور ئەکەم، بۆت سووتاوم!

سولەیمان پێغەمبەر گوێی لەم قسەیە بوو بانگی کرد پێی وت ئەوە تۆ چیت وا قسەی وا ئەکەی؟ وتی یا پێغەمبەری خوا قسەی عاشق هیچ لۆمەیەکی لەسەر نییە.