سەیری ئەم ڕزق و بەشکردنە بکە گورگ ڕێوی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  791 بینین

سەیری ئەم ڕزق و بەشکردنە بکە:

گورگ ڕێوی ئەگرێ و ئەیخوا. ڕێوی ژیشک ئەگرێ و ئەیخوا. ژیشک مار ئەگرێ و ئەیخوا. مار چۆلەکە ئەگرێ و ئەیخوا. چۆلەکە کوللە ئەگرێ و ئەیخوا. کوللە زەردەواڵە ئەگرێ و ئەیخوا. زەردەواڵە هەنگ ئەگرێ و ئەیخوا. هەنگ مێش ئەگرێ و ئەیخوا. مێش مێشوولە ئەگرێ و ئەیخوا. مێشولە مێروولە ئەگرێ و ئەیخوا. مێرولە هەر شتێکی بەر پەل کەوێ تێ ئەڕووکێ و ئەیخوا.