خاڵە مەحموو جارێک بە ڕەشەی کوڕی ئەڵێ ڕۆڵە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  572 بینین

خاڵە مەحموو جارێک بە ڕەشەی کوڕی ئەڵێ ڕۆڵە هەندێ نانم بۆ بێنە و دەرگاکە داخە. ئەویش ئەڵێ بابە حەق ئەوەیە دەرگاکە داخەم، ئەمجا نانەکە بێنم. باوکیشی ئەڵێ بەڵێ بە ڕاستی ڕۆڵە کوڕی منیت و تۆ لە من ئاقڵتریت.