کابرایەک هەبوو منیش ئەیناسم وەڵڵا سا تۆیش...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
940 بینین
کابرایەک هەبوو -منیش ئەیناسم، وەڵڵا سا تۆیش ئەیناسی- ئەیوت ئەم ئاوە جوانە هەبێ، پیاو نان بە دۆوە بۆ چ بخوا.
منیش هەزار ساڵ عومرم بێ، پانکە شڕێک لە مزگەوتەکەما هەبوو لە بەغدا، لەگەڵ ئەوەشا کە خەرج و باجی لەسەر من نەبوو نەمئەکردەوە. دنیاش گەرم بوو، ئەیانوت بۆ چ نایکەیتەوە؟ ئەموت ئەم با جوانە هەبێ، پیاو بای پانکەی بۆ چییە؟ لەگەڵ ئەوەشا با هەر نەبوو. بە سەری تۆ هەزار ساڵیش عومرم نابێ، کە واتە بڵێ بە ڕەحمەت بێ.