هەر مەلا سمایل گێڕایەوە وتی لەو وڵاتی بۆڵی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  624 بینین

هەر مەلا سمایل گێڕایەوە وتی: لەو وڵاتی بۆڵی و بابۆڵییە ڕێم کەوتە هۆبەیەک، بە شتێکیان ئەزانیم، کچێکیان هەبوو مارەیان ئەکرد، ڕووم کردە کچەکە وتم کچم بە لای مەزهەبی ئێمەوە -کە شافێعین- باوک بۆی هەیە کچی خۆی مارە بکا لە هەر کەس کە ئەیکا، ئێستا تۆ کچیت با باوکت مارەت بکا. وتی مامۆستا کچ بووم خوا عافووم بکا.