بە بنەچە و باوک و دایک نییە پیاوێک هەبوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  595 بینین

بە بنەچە و باوک و دایک نییە:

پیاوێک هەبوو لە شار دوو کوڕی هەبوو. پیاوەکە خۆی زۆر بە دین بوو، کوڕە گەورەکەیان کە ئەتوت دەنکی هەنارە لە پیاوەکە خۆی بەدینتر بوو، هەموو دەم هەر لە مزگەوتا بوو، سەری بڕۆیشتایە نوێژی نەئەڕۆیشت. بچووکەکەشیان دائما لە کۆڕی قومار لە گۆشەی دوکانی عەرەقفرۆشەکانا بوو، زیاد لەمە حیزیش بوو. هەر لە شار، پیاوێکی تر هەبوو هەر چی خوا حەزی لێ نەکردایە ئەو ئەوەی ئەکرد؛ کەچی کوڕێکی هەبوو بە پێچەوانەی ئەو، نوێژت لەسەر داوێنی بکردایە، بە ڕاستی کوڕە وەلیەک بوو بۆ خۆی.