کابرایەکی دەروی شاخەپیسکە ژنێی خۆشناوی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  561 بینین

کابرایەکی دەروی شاخەپیسکە ژنێکی خۆشناوی هێنابوو. ژنەکە ئەوەڵ شەو -بلامانێ- یەکێکی پیاهێنا. زۆر تەریق بووەوە، مێردەکەی دڵی دایەوە، وتی قەیدی نییە شتی وا نیشانەی ئەوەیە کە ساڵەکەی خۆش ئەبێت. ژنە تۆزێ کرایەوە و شەرمی شکا وتی پیاوەکە کە واتە با یەکێکی تریش بکەنم. پیاوە وتی ئافرەت نا مەکە، عەمارەکە جێی هیچی تری تێدا نابێتەوە.