محەممەد ئەردەڵان حاکم بوو لە هەڵەبجە لەو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  711 بینین

محەمەد ئەردەڵان حاکم بوو لە هەڵەبجە. لەو سەردەمەدا ژنی هێنابوو لە پشوودا بوو. میرزا غەفوور هەبوو هەر لەو سەردەمەدا و هەر لە هەڵەبجەدا، پیاوێکی کوردی جافی لابوو ناوی «براحەمە» ئەبێ، ئەینێرێ بۆ بازاڕ نازانم چی بۆ بکڕێ. لەبەر ئەوە کە زۆر کەس لە ئەهلی بازاڕ لەو وەختەدا لە بانگیشتنی ئاهەنگەکەی محەمەد ئەردەڵان ئەبن، دوکان کەمتر هەبوو. براحەمە شتەکەی بۆ ناکڕێ و بەدەستی خاڵی ئەگەڕێتەوە و ئەڵێ: بازاڕ چۆڵ بوو حوکومەت ژن دێنێ.