دەروێش حەمە عەلی باخانی گێڕایەوە وتی جارێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  761 بینین

دەروێش حەمەعەلی باخانی گێڕایەوە وتی:

جارێک ڕێم کەوتە زێوەیەی پیرەمەگروون، ڕۆژی جمعە بوو، چووم بۆ مزگەوت بۆ نوێژ. مەلاکە دەستی دا بە خوتبەوە.(ناوی مەلاکەشی وت، بەڵام ڕاستی من بیرم نەماوە کێی وت) کوڕێکی هەبوو لەو کاتەدا هات، دەستێکی خستە ئەم لای دەرگاکە و دەستەکەی تری خستە ئەو لایەوە، ئەوا مزگەوتەکەش پڕە لە خەڵک، بانگی کرد: بابە کەرەکە ئەگێیت یا بیبەم بۆ لەوەڕ؟ بابیشی هیچ خۆی تێک نەدا، وتی ڕۆڵە بیبە.