سەی کەریمی لای شێخ حسامەدین گێڕایەوە وتی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  729 بینین

سەی کەریمی لای شێخ حسامەدین گێڕایەوە وتی:

ئەوا لە باخەکۆن مەجلیسی شێخ پڕە. مورید و سۆفیەکی زۆر دانیشتوون. لەو وەختەدا سۆفی ڕەشید کردی بە ژوورا و هات. شێخ فەرمووی: سۆفی ڕەشید! شێخ حەبیبەڵڵای خۆشت چۆنە؟ ئەویش سێ و دووی لێ نەکرد، وتی عەمری نەمێنێ وەویەکەی خۆی گا.

ئەمەش ئەوە بوو کە چووبوو بۆ خوازبینی ژنێک بۆ کوڕەکەی، ئەوانیش وتوویانە کوڕەکەت پیاو نییە. وتوویە کە واتە بیدەن بە خۆم، ئەوانیش داویانێ.