دیسان هەر ئەو گێڕایەوە وتی ئەحەی ناسر وتی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  696 بینین

دیسان هەر ئەو گێڕایەوە وتی:

ئەحەی ناسر وتی جارێک هەتیوێکم تاودا بە دوو تارانی، هەتیوەکە وتی هەر بیخەرە ناوڕانم واز بێنە. وتی منیش وتم ئەوە تۆ ئەڵێی چی؟ من ئەوە چل و پێنج ساڵە لە ناوڕانی خۆمایە، جا ئەگەر وابێ ئیتر ئەم دوو تارانییە بۆ بدەم.