کابرایەکی کەڵەکن-ی ئەچێتە لای مەلا تۆفیقی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  765 بینین

کابرایەکی «کەڵەکن»ی ئەچێتە لای مەلا تۆفیقی عەتار ئەڵێ ئەو ڕۆژە چوومە پیرەمەگرون. لەوەتی هاتوومەتەوە مووی ڕیشم هەمووی ژان ئەکا. ئا بزانە بە خێری خۆت دەرمانێکم نادەیتێ تۆزێ چاک ببێ. ئەویش ئەڵێ چیت خواردووە؟ ئەڵێ وەڵڵا لەوێ پارچەیە نانم بە سەهۆڵەوە خوارد. ئەڵێ بڕۆ مردووت مرێ! بمرە بۆ خۆت، نە خواردنت لە خواردنی موسڵمانان ئەکا، نە دەردت لە دەردی گاوران ئەکا.