ساڵێک لە زەمانی تورکەکانا داسنی کوشتن...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  715 بینین

ساڵێک لە زەمانی تورکەکانا «داسنی» کوشتن باوی پەیدا کردبوو. خەڵکی زۆر ئەچوون. هەر کەس ئەهاتەوە سەری داسنێکی ئەکرد بە سەر شیر وە یا تفەنگ حسکەکەیەوە بۆ ئەوەی بەخەڵکی پیشان بدا، کە داسنێکی کوشتووە.

باوکی عەزە کونەماسی هەبوو، ئەویش لەگەڵ ئەو عێلجارەدا ڕۆیشتبوو، لەو لاوە کە هاتبوونەوە ئەویش «پێ» یەکی کردبوو بەسەر لوولەی تفەنگەکەیا. لێیان پرسی ئەمە کێ کوشتویەتی؟ وتی من. وتیان ئەی سەرەکەیت بۆ نەهێنا؟ وتی تا من فریا کەوتم و چوومە سەری، سەری پێوە نامابوو و بردبوویان.