وتی ژنێک هەبوو لە چەقژ پوورە خاتوون یان...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  601 بینین

وتی ژنێک هەبوو لە چەقژ «پوورە خاتوون»یان پێ ئەوت، مەشهوور بوو کە چاوی زۆر پیسە، ڕۆژێک دوو کوڕی خۆی لەگەڵا ئەبێ، ئەدەن بە لای خەرمانێکی زۆر گەورەدا. ڕوو ئەکاتە کوڕەکانی ئەڵێ ڕۆڵە ئەم خەرمانە هی کێیە؟ خەرمانێکی بێ ورەیە، یەکێ لە کوڕەکانی ئەڵێ دایە -خوا بتگرێ- ئەوە خەرمانەکەی خۆمانە. پوورە خاتوون خێرا پەشیمان ئەبێتەوە ئەڵێ گووم خوارد، ئەو چنگە کۆڵۆشکۆڵۆش: قرچەی مەڵۆی بچووکی گەنم و جۆ.ەکەی خۆمانە، ئەوە خۆ هەر تۆزێکە.