ڕەفیق حەمەدەمین قادری مەلا لە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  824 بینین

ڕەفیق محەمەدەمین قادری مەلا، لە سولەیمانییەوە ناردی، وتی:

ساڵێک فەقێیەک لە «چەقژ» هەبوو، هەندێ تەلەبە هاتنە ئەوێ، یەکێک لە تەلەبەکان ویستی گاڵتە بە فەقێکە بکاو لێی پرسی کاکی فەقێ ناوت چییە؟ وتی ئەحمەد. وتی کاکی فەقێ ئیعرابێکت لێ ئەپرسم بزانم ئەیزانی؟ وتی فەرموو. وتی:«یا احمق الحمار»م بۆ ئیعراب کە. فەقێکە وتی بەڵێ باش. وتی:

یا حەرفی ندا ئەحمەق تەرخیمە
میم مونادای موفرەد، مەعرەفەی میمە
فعل و فاعل بۆ وا مەجهولن
تەلەبەی حمار هەر دوو مەجهوولن
باشە وا حمار هەر ساڵە و ساڵە
بەڵام تەلەبە دایم بە فاڵە

ئەڵێ تەلەبەکە بەجارێ واقی وڕ ما، وتی کاکە فەقێ ئێجگار واش نە. ئەویش وتی کاکی خۆم، جوابی سننان، قوزەڵقورتە.