کابرایەکی زۆردەیی حەڤدە ژنی هێنابوو سەرە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  567 بینین

کابرایەکی زۆردەیی حەڤدە ژنی هێنابوو، سەرە هاتە سەر ژنی هەژدەهەمین، لێرەدا تووشی بوو بە تووشی پیرeژنێکەوە. یەکەم شەو ئەچێتە پەردەوە ئەڵێ:

سەلاموعەلێک ئەی بووکی پەردە
حەڤدەم هێناوە بە تۆوە هەژدە

ژنەکەش بە نازێکەوە لایەکی لێ ئەکاتەوە، گۆشەیەکی چارشێوەکەی لائەدا و ئەڵێ:

عەلەیکە سەلام ئەی زاوای زۆردە
هەژدەم کردووە بە تۆوە نۆزدە

لە پاشا دەس ئەکەن بە ئیشی خێر، لە کاتی ئیشا کابرا دەست ئەخاتە بینەقاقای ژنە، ژنەش هەردوو گوێی کابرا ئەگرێ، کابرا ئەڵێ ئەوە چی ئەکەی؟ ژنە ئەڵێ ئەی تۆ چی ئەکەی؟ پیاوە ئەڵێ نەوەک لە دەمتەوە بێتەدەرەوە. ژنەش ئەڵێ منیش بۆیە گوێت ئەگرم ئەگەر کەوتیتە ناویەوە بنەوم لە گوێت ڕات کێشم و دەرت بێنمەوە. پیاوە ئەڵێ کە واتە هیچمان لە هیچ، من ئەیکەم بە نۆزدە و تۆیش بیکە بە بیست، هەر لەوێدا لێک جیا ئەبنەوە.