پیاوێک لەو سەرە تاریکەشەو بوو ڕێبوار بوو...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  721 بینین

پیاوێک لەو سەرە تاریکەشەو بوو، ڕێبوار بوو، ڕێگاکەی لێ تێکچوو و سەری لێ تێکچوو، پاشان مانگ هەڵات بوو بە مانگەشەو ڕێگاکەی دۆزیەوە، ئەمجا ڕووی کردە مانگەکە و وتی نازانم چی بڵێم؟ ئەگەر ئەڵێم خوا نوورانیت کا نوورانیت، ئەگەر ئەڵێم خوا جوانت کا، جوانیت، ئەگەر ئەڵێم خوا عمرت درێژ کا، عومرت درێژە، کە واتە هەر ئەوە ئەڵێم؛ ئەی لە دەورت گەڕێم خەپلەی ئاسمان.