لەو بەرکێوە کابرایەک دیزە ڕۆنێکی هەبوو نۆ...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1 بینین
لەو بەرکێوە کابرایەک دیزە ڕۆنێکی هەبوو، نۆ هۆقە ڕۆنی تێدا بوو، ڕۆژێک چووە سەری، سەیری کرد هیچی تێدا نەماوە، لە ژنەکەی خۆی پرسی چی لێ هاتووە؟ ژنەش وتی: با حسابت بۆ بکەم. کابرا وتی: ئادەی. ژنە وتی:
ئەمن یەک و ئەتۆ دوو
ئەوە هەشت و ئەوەش نۆ!
پیاوە وتی: دڵم بوو بە ئاوێنە!