حەمەی عەول هەبوو دوو ژنی هەبوو هەر یەکەی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
654 بینین
حەمەی عەول هەبوو دوو ژنی هەبوو، هەر یەکەی دەنکە مووروویەکی دابوونە دەست بێ ئەوەی هیچیان بەوی تریان بزانن، کە پێکەوە دائەنیشتن لێیان ئەپرسی: کاممانت خۆش ئەوێ؟ ئەیوت: ئەوەیانم خۆش ئەوێ کە دەنکە موورووەکەم داوەتێ!