مەلایەک لە دەشتەتال هەبوو هەر ئیشێک ڕووی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  316 بینین

مەلایەک لە «دەشتەتال» هەبوو هەر ئیشێک ڕووی ئەدا ئەو ئەیوت: خوا خراپتر نەدا! ڕۆژێک هاتن بۆ لای وتیان: پیاوێکیان بەسەر فڵانە ژنەوە گرتووە. وتی: خوا خراپتر نەدا. وتیان کوڕە خراپتری چی؟ لەمە خراپتریش؟! وتی: کوڕە ئەوە ئێوە ئەڵێن چی؟ ئەگەر نیو ساعەت لەمەو پێشتر بووایە پیاوەکە من ئەبووم!