کاک مەسعوود گێڕایەوە وتی لەو مەنگوڕایەتی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  472 بینین

کاک مەسعوود گێڕایەوە وتی:

لەو مەنگوڕایەتی ئاغایەک دوو خزمەتکاری هەبوو، یەکێکیان نەخۆش کەوت و لە جێگە دابوو، ئاغا خزمەتکارەکەی تری لەگەڵ خۆی برد و چوو بۆ سەردانی، دەستی کرد بە دڵنەوایی و دڵ دانەوە. خزمەتکارەکەش وتی: قوربان ئەترسم لەم نەخۆشیە ڕاست نەبمەوە بمرم گەردنم ئازاد کە. ئاغاش وتی: تۆ کوڕی چاک بوویت و هیچ خراپەیەکت بەرانبەر بە من نەبووە تا گەردنت ئازاد کەم، ئیشەڵڵا ناشمری و هەڵئەستیتەوە. خزمەتکارەکەش وتی: قوربان ئەترسم هەڵنەستمەوە هەر ئەبێ گەردنم ئازاد کەی، ئاغاش وتی: ئاخر هیچ خراپەیەکت نەبووە تا گەردنت ئازاد کەم. خزمەتکارەکە وتی: ڕاست ئەفەرمووی هیچ خراپەیەکم نەبووە، بەڵام دوو جار ئاغاژنم گاوە، ئەبێ گەردنم ئازاد کەی! کە ئەمەی وت ئاغا زۆر توڕە بوو و هەستا بەجێ هێشت و هاتە دەرەوە هەر قسەی ئەکرد و جنێوی ئەدا. خزمەتکارەکەی تر کە لە پشت سەریەوە بوو وتی: خۆت عێجز مەکە، ئەم کابرایە کەرە وا قسە ئەکا. من تا ئێستا پەنجا جاریش ئاغاژنم گاوە و هیچ قسەشم نەکردووە!