هەوەڵ خانەدان نەجیب ڕیشە و ڕەگ

جوابی گلەیی حەمە ڕەشید بەگ
لە کتێبی:
دیوانی مەلا حەسەنی دزڵی
بەرهەمی:
مەلا حەسەنی دزڵی (1859-1946)
 1 خولەک  547 بینین
هەوەڵ خانەدان، نەجیب ڕیشە و ڕەگ
سەرداری ئەکرەم، حەمە ڕەشی بەگناوی تایبەت
لە دەروونمدا وەها فیکرم کرد
نیدا و ئیلتیجام وەلای تۆ هاورد
جا پەنام هانی وە جەنابی تۆ
قۆریم بێ چای و، کیس بێ تەماکۆ
بە مەن بە سەندووق، بە کیسە و جەواڵ
بۆمان بنێرە، بە مانگ و بە ساڵ
گەر نەما باسی، فتوا و قەواڵە
ناردنی چای و، تووتن مەحاڵە
کاکە ڕەشیدناوی تایبەت گیان، بە گیانەکەی تۆ
هەر ئەم کارانە کردمی ڕەنجەرۆ