فەقی محەمەدی هەمەوەند لە سەردەمی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
528 بینین
فەقی محەمەدی هەمەوەند لە سەردەمی ئینگلیزەکانا ببوو بە مدیری ناحیەی «بازیان». ڕۆژێک عەوڵای سێتەبەسەر هەبوو لەسەر ئیشێک هێنابوویان بۆ لای فەقی محەمەد. ئەویش حوکمی ئەدا بە حەو ڕۆژ حەپس. عەوڵا ئەڵێ: وەڵا فەقی محەمەد حەپس نابم! ئەڵێ: چۆن حەپس نابی؟ مەحکەمە حوکمی کردووە بە سەرتا! ئەڵێ: هەزار مەحکەمە حوکمی کردبێ بە سەرما حەپس نابم. فەقی محەمەدیش ئەڵێ: بچۆ دەرەوە سەگباب حەپس ئەبی، حەپس نابی چاوت دەرئەهات خۆ بۆ من حەپس نابی! عەوڵا دێتە دەرەوە، لووس و باریک ئەڕوا بە ڕێی خۆیەوە!