جارێک لە هەولێر ئاغاکان کابرایەکی کرمانج...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  324 بینین

جارێک لە هەولێر، ئاغاکان کابرایەکی کرمانج (کە سمایلی ناو بوو) ئەبەن عەرەقی ئەدەنێ شەوێک، سەرخۆش ئەبێ؛ ئەمجا ئەچنەوە لە قەڵاتێ ئەو شەوە ئەنوون. بەیانی کابرا کە هەڵئەستێ تینووی ئەبێ، سەیر ئەکا شەربەیەک لەسەر بانەکە دانراوە. دانیشتووانی قەڵات، هەر لە ئێوارەوە شەربەئاو لەسەر ئەو بانە بەرزانە دائەنێن. تا بەیانیی ئەبێ؛ بە تەرزە سماییل شەربە ئاوەکە ئەنێ بەسەرەوە؛ تەماشا ئەکا تا ئەو وەختە ئاویی سارد و بەلەزەتیی وای نەخواردۆتەوە، ئەڵێ: ئای لە قونیان بەم هەولێرییان! هەنووکە زانیم کە لۆچی حەرەقان دەخۆنەوە.