هەر ئەو گێڕایەوە وتی حاجی مەلا جەلالێک...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  504 بینین

هەر ئەو گێڕایەوە وتی:

حاجی مەلا جەلالێک هەبوو لە سولەیمانی؛ ڕۆژێک باسی زەکاتی لێ ئەپرسن کە چۆنە و چۆن نییە؟ ئەویش ئەڵێ: من ئەوەندەی لێ ئەزانم کە خوای تەعالا ناوی «شەعوور» دێنێ لە قورعانا، ئەوە مەبەستی جۆیە!