دیسان گێڕایەوە وتێ هەر لەو سەردەمە کۆنەدا؛...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
636 بینین
دیسان گێڕایەوە وتێ: هەر لەو سەردەمە کۆنەدا؛ مامە شێخ مستەفای شێخ نەجیب سەر ئەخاتە سەر ئەو حاجی مەلا جەلالە لەلایەن چوار ئیمامەکەوە. لە ئەنجاما حاجی مەلا ئەڵێ: ئەم موجتەهدانە هاوچەرخ نەبوون. ئەویش پێی ئەڵێ: چۆن؟ ئەڵێ: ئیمامی شافعی لە محرابەکەدا نوێژی ئەکرد، ئیمامی حەنەفی چوو تووتکە سەگێکی لە حەوزەکە هەڵ کێشا و فڕێی دایە کۆشیی شافعییەوە، ئەویش هەستا بەربووە جنێودان بە ئیمامی حەنەفی و لەیەک هەڵدان پەیدا بوو! جا لەبەر ئەمەیە کە هاوچەرخ نین.