مەحموو بەگی ڕەزا بەگی جاف گێڕایەوە وتی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
592 بینین
مەحموو بەگی ڕەزا بەگی جاف گێڕایەوە وتی:
کابرایەکی کەماڵەیی دەروێشی عەولکەریم ئەوێ، (ڕۆحم وە فییای وێ)؛ ڕۆژێک کابرا ئەچێ بۆ خزمەتی شێخ و دەستی ماچ ئەکا، شێخ لەو کاتەدا تۆزێ توڕە ئەبێ لەبەر هەندێ پەژارەی تایبەتیی خۆی کە لە دڵیا ئەبێ. بە دەروێشەکە ئەڵێ: بڕۆ لاچۆ دەستم ماچ مەکە من شێخ نیم، دەروێش تۆزێ لێی مۆڕ ئەبێتەوە و پێی ئەڵێ: گوت خوارد، دەسا وەڵڵا شێخیت!