دوو کابرا کێشەیەک لە بەینیانا ڕوو ئەدا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  430 بینین

دوو کابرا کێشەیەک لە بەینیانا ڕوو ئەدا، یەکێکیان داوای هەندێ پارەی قەرز لەوی کەیان ئەکا، ئەویش ئەڵێ: لام نییە. ئەنجامیان ئەگاتە شەرعکردن و ئەچنە لای مەلا ساڵی کۆزەپانە، مەلا بە کابرای داواکەر ئەڵێ: شایەتت هەیە؟ ئەڵێ: نەوەڵڵا. بە کابرای داوا لێ کراو ئەڵێ: سوێند ئەخۆی کە ئەم پارەیەت لەلا نییە؟ ئەڵێ: بەڵێ. ئەمجا بە کابرای داواکەر ئەڵێ: سوێندی ئەدەی؟ دەڵێ: بەڵێ با بچێت دەستنوێژ بشوا و بێت سوێندم بۆ بخوا؛ کابرای داوا لێ کراو ئەڵێ: دەستنوێژم هەیە و ئێستا قورعانی بۆ ئەخۆم. کابرای داواکەر ئەڵێ: هەر ئەبێ دەستنوێژ بشوا. مەلاش ئەڵێ: باوکم! ئەوا ئەڵێ دەستنوێژم هەیە ئیتر دەستنوێژی چی بشواتەوە؟! کابرای داواکەر ئەڵێ: نابێ، تا لەبەر چاومەوە دەستنوێژ نەشوا قایل نابم. ئیتر مەلا ساڵح ئەگاتە تینی و ئەڵێ: مردیت مرێ لۆ هێریت! ئەوا ئەچێ لەبەرچاوتەوە دەستنوێژ ئەشوا و پاشان دەست ئەخاتە سەر کێری و لۆت دەنێرێ، ئیتر تۆ ئەمە چییە گرتووتە سەر زمان هەر ئەبێ لەبەر چاومەوە دەستنوێژ بشوا!