باپیر ئاغای پشدەری تووتنی هەبوو ساڵح قەفتان
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
657 بینین
باپیر ئاغای پشدەری تووتنی هەبوو، ساڵح قەفتان ئەندامی لێژنە بوو، چووبوون بۆ پشدەر بۆ فەحس، باپیر ئاغا زۆری خزمەتکردن بەو نیازەی کە تووتنەکەی بۆ بکا بە شتێکی زۆر باش، پاشان ساڵح قەفتان بۆی کرد بە دەرەجەی دووهەم، باپیر ئاغا هەناسەیەکی هەڵکێشا و وتی: پەکوو! وەڵڵا ئەفەندی لەپاشی نا!