لەو وڵاتی مامشە گوڵە خانم هەبوو گوڵە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  490 بینین

لەو وڵاتی «مامش»ە، گوڵە خانم هەبوو. گوڵە لەگەڵ گوڵدا لەسەر نازکی و جوانی خۆیان هەر لە شەڕدا بوون، لە هەموو مەنگوڕ و مامەشدا تەنها گوڵەخانم هەبوو؛ گوڵەی ئەدیب و شاعیر و زیرەک و شاژن هەر ئەو بوو، ئەم گوڵە خانمە مێردێکی هەبوو، مێردە بەهۆی هاتوچۆکردنی بۆ تەورێزومەورێز، فێری هەنێ بەدعەمەلی ببوو! جارێک لە گەڕانەوەی لە تەورێزدا، هەتیوێکی جوانکەلەی تەورێزی بە دیاری بۆ خۆری دێنێتەوە! گوڵەخانم لەسەر ئەمە گەلێ سەرزەنشتی ئەکا، هیچ کەڵکی ناگرێ. جارێک گوڵەخانم ئەچێتە ژوورەوە، سەیر ئەکا جەنابی مێردی لەگەڵ هەتیوەکەدا نووستووە! ئەمیش بۆ تانە و تەشەر ئەم هۆنراوەی خوارەوە بۆ ئەنووسێ و لەژوور سەریەوە دایئەنێ خۆی ئەڕوا، ئەنووسێ:

ئەو کوڕە جوانەی کە ڕوومەت گوڵە،
بنووم لەژێریا و بڵێم ئەی دڵە:
بڵی بە میرزا بەشی کەین نێری
کونی دوای بۆ ئەو، بۆ من بێ کێری!