مەسعوود محەمەد گێڕایەوە وتی مەلا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  967 بینین

مەسعوود محەمەد گێڕایەوە وتی:

مەلا ئەوڕەحمانێکی بانگبێژ هەبوو لە «کۆیە،» دوو ژنی هەبوو، عاشقی ژنە گەورەکەی خۆی بوو، وای لێ هات کە خۆی بوکژێ. مچە سووکە هەبوو هەر لە کۆیە، زۆر توڕە و کەڵەشەق بوو، مەلا ئەوڕڕەحمان وتی: چاک وایە بچمە لای ئەو بمکوژێ! چوو بۆ لای و دەستی کرد بە جنێودان پێی، مچە سوورە بۆی ڕاست بۆوە و بە خەنجەرەوە پەلاماری دا. مەلا ئەوڕڕەحمان هەر کە چاوی بە خەنجەر کەوت هەڵهات و هاواری کرد: خەڵکینە بۆ خاتری خوا بیگرن، پەشیمان بوومەوە گووم خوارد!