قانع لە حەمامیان لە دیوەخانی مەحموود ئاغا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  686 بینین

قانع لە حەمامیان لە دیوەخانی مەحموود ئاغا خۆی بە تەنها لەسەر سینییەکە نانی وشک ئەخوا، ئەپرسێ: ئەوە بۆچ نانی وشک ئەخوا؟ ئەڵێن: برین لە ڕیخۆڵەیا هەیە لەگەڵ قورحەدا، قانع سەر بەرز ئەکاتەوە بۆ ئاسمان و ڕوو ئەکاتە خوا ئەڵێ: ئەو ماڵ و سامانە بۆچ نادەی بە من بیخۆم کە بەرد ئەهاڕم؟ بۆچ ئەیدەی بە مەحموود ئاغا و قورحەشی ئەدەیتێ تا بۆت نەخوا! کە واتە تۆ دەست بە ماڵی خۆتەوە ئەگری و لەولاشەوە ئەڵێی من بەخشەندەم!