بێخود شەوەکەی هەتا بڵێی تاریکە

لە کتێبی:
دیوانی بێخود
بەرهەمی:
بێخود (1879-1955)
 1 خولەک  635 بینین
بێخودناسناوی ئەدەبی شەوەکەی هەتا بڵێی تاریکە
ڕێگەش بە خودا درێژ و زۆر باریکە
کاروان هەموو باری کردووە ڕۆیشتن، تۆش
خۆت گورجەوە کە کە ڕۆینت نێزیکە