شێخ مستەفای شێخ نەجیبی قەرەداغی و شێخ عەلی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  741 بینین

شێخ مستەفای شێخ نەجیبی قەرەداغی و شێخ عەلیی قەرەداغی هەبوون، هەردووکیان خزمی یەک بوون، شێخ عەلی لە سولەیمانی قازی بوو و شێخ مستەفا لە قەرەداغ بوو. هەردووکیان ڕێگای نەکردنیان گرتبوو، شێخ مستەفا ئەوەی خوا حەزی پێ نەکردایە، نەیئەکرد. شێخ عەلییش ئەوەی خوا حەزی پێ بکردایە ئەو ئەوەی نەئەکرد!

شێخ عەلی نەخۆش ئەکەوێ، شێخ مستەفا لە قەرەداغەوە دێت بۆ چاوپێکەوتن و دیدەنی، لە لای ئەبێ تا پاش عەسر، لەوانە ئەبێ نوێژەکەی عەسر بڕوا، هەڵئەستێ جوبەکەی ڕائەخا تا نوێژەکەی بکا، شێخ عەلی لێی ئەپرسێ ئەوە چی ئەکەی؟ ئەڵێ: نوێژ ئەکەم. ئەڵێ: نوێژی چی یا شێخ! تکات لێ ئەکەم ئەم «بدعەتە» لە ماڵەکەی من دامەمەزرێنە!