صدیق القادری بۆی گێڕامەوە وتی پێش ئەوە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٧)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  689 بینین

«صدیق القادری» بۆی گێڕامەوە وتی:

پێش ئەوە بچم بۆ عروسیات و ببم بە پاشا، لەو پێشدەرە کاروبارێکی میریی ئەو سەردەمەم بە دەست بوو، کابرایەک ئەسپێک و تفەنگێک و سەد لیرە و دوو ژنی هەبوو، یەکێ پیر و یەکێ جوان، پیرەکەیان هاتە لام شکاتی لە مێردەکەی کرد، کە باش لەگەڵیا ناجووڵێتەوە، منیش ناردم مێردەکەیان هێنا و پێم وت: بۆچ لەگەڵ ئەم ژنەتا ڕێ ناکەوی؟ کابرا هەر دانی پیا نەئەنا و منیش هەر درێژەم ئەدایە، لە ئەنجاما کابرا وەڕەس بوو، وتی: پیاوە فەندی هەر شتێکم هەیە ئەتدەمێ، تۆ شەوێک بچۆرە لای ئەم ژنە، جا بزانە ئەو وەختە ناڵێیت گووم خوارد!