ژنێکی تورکمان لەگەڵ مێردەکەیا ئەچن بۆ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  395 بینین

ژنێکی تورکمان لەگەڵ مێردەکەیا ئەچن بۆ گوێ ئەو ڕووبارە مەلە بکەن، ژنەکە ئەچێتە ناو ئاوەکەوە و کتوپڕ لەناو ئاوەکەدا قەپ ئەکا بە دوابڕاوەکەیا. ژنە هاواری لێ بەرز ئەبێتەوە.

ئەو دەنگەش بڵاوە ئەگەر قرژاڵ قەپی کرد بە شتێکا فوی لێ بکرێ بەرەڵای ئەکا، مێردەکەی ئەچێ فوو ئەکا بە قرژاڵەکەدا، قرژاڵ بەسەرەکەی تری لێوی کابراش ئەگرێ و لەگەڵ دوابڕاوی ئافرەتەکەدا جوتی ئەکا. کابراش لەگەڵ ئەوەدا هەر لە فووکردن ناکەوێ. لەو کاتەدا ئافرەتەکە لە تاوانا بایەکی لێ ئەبێتەوە و ئەیدا بە لووتی کابرادا. کابرا ئەڵێ:

«هەی هەی تۆ فوو نەکەران،
فووتەن گەنیایان
با هەروا بماناین،
کەر لە بەغدا مەزەڕان»