هەر لەو بەر کێوە کابرایەک ژنێک دێنێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  361 بینین

هەر لەو بەر کێوە کابرایەک ژنێک دێنێ، بەڵام هیچی لێ ناکا تا چەند ڕۆژێک. ڕۆژێک بەیانی زوو ژنەکە ئەچێ بۆ کانی سەیر ئەکا چەند ژنێک مەلە ئەکەن، ئەویش لێیان ئەپرسێ: ئەوە بۆچ ئێوە هەمووتان هەر مەلە ئەکەن؟ ئەوانیش تێی ئەگەینن کە لەبەر چی و بۆ چییە ئەم مەلەکردنیان.

کە ئەچێتە ماڵەوە بۆ مێردەکەی ئەگێڕێتەوە و پێی ئەڵێ ئەبێ تۆش وا بکەی. پیاوە ئەڵێ: «من پێوەم نییە» ئەڵێ: بکڕە. ئەڵێ: پارەم نییە. ژنە ئەڵێ: کابرا تارانییەکان تەوقەسەرمت ئەدەمێ، بچۆ بکڕە یاخۆ بخوازە. کابرا تارانییەکان وەر ئەگرێ و بۆ سبەی شەوێ کێر و گوونی نیشانی ژنەکەی ئەدا، ئەڵێ: ها ئەمەم کڕیوە. ژنە دەستێکی لێ ئەدا و ئەڵێ: باشە، ئەی ئەو دوو گوڵنگە بۆ چییە وا هێناوتە؟ ئەڵێ: وەڵڵا ئافرەت ئەوانە بۆ جوانی هێناومن. ژنە ئەڵێ: «جا پیاوەکە! پیاوی هەژار و بێ پارە و پول جوانی بۆ چییە؟ بریا ئەوانەیان بخرانایە سەر درێژی یا پانی ئەوەی کە خۆت پێی ئەڵێت کێر».