ئەم قسەیە تۆ بیکە بە نموونە بۆ گەلێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  355 بینین

ئەم قسەیە تۆ بیکە بە نموونە بۆ گەلێ داستان.

ئەم چەند قسەیە «حسێن عەبدوڵڵا» لە قڵادزەوە ناردوویەتی بۆ ڕشتە و ئەڵێ:

جارێک لە گوندی «شێنێ» کچێک گوایە لەگەڵ پۆلیسێک دەستی تێکەڵاو کردووە و زگی پڕ بووە، لەبەر ئەمە کەس و کارەکەی ئەیانەوێ بیکوژن. لێرەدا دایکی کچە ئەڵێ: «با لێ گەڕێن تا منداڵەکەی دەبێ ئەگەر قۆپچە و ماشەڵڵای پێوە بوو وەکوو مام پۆلیس، ئەوە لەوییە ئەنا لە ئی خۆنە و لێی کۆڵ دەدەین»