هەر ئەم لۆتی ڕەحیمە مەیموونە بچکۆلەیەکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  368 بینین

هەر ئەم لۆتی ڕەحیمە، مەیموونە بچکۆلەیەکیشی هەبوو ئەیدایە بن دەستی و ئەچووە ماڵە ئەعیانەکانی سنە بۆ ئەوەی شتی بدەنێ، لەبەر ئەوە کە زۆر زۆر ئەچوو، ئەوانیش لێی وەڕس ئەبوون. ئەمجا ئەچووە ئەندەروون خانم گەریش هەر گوێیان نەئەدایە، ئەمیش سەری مەیموونەکەی لە بن دەستیەوە دەرئەخست، مەیموون ددانێکی ڕیچ ئەکردەوە لە خانم، خانم لە تاو گیانی خۆی و لە ترسا بانگی ئەکرد: «ئەرێ کارەکەرگەل کێی لێنەس شتێک بدەن بەو سەگ باوکە با بڕوا گۆڕی گوم کا».