لە قسەی گوێی ئاگردانی کوردانەی ئەڵێ مەل...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  617 بینین

لە قسەی گوێی ئاگردانی کوردانەی ئەڵێ: مەلێک هەیە خواردنی هەر گووە، ڕۆژێک فیکر ئەکاتەوە ئەڵێ ئەوە بۆچ من هەر گوو بخۆم؟ ئەوە قازە، ئەوە بازە، ئەوە بولبولی خۆش ئاوازە گۆشت و گوڵ و شەلە باخی ئەخۆن، با منیش بچم وەکوو ئەوان بکەم و وەکوو ئەوان بخۆم؟ ماوەیەک ئەڕوا و ئەگەڕا هیچی دەست ناکەوێ، لە برسا لاکەی دێ و لەوانەیە ها ئێستا ها تۆزێکی تر، بە ناچاری با ئەداتەوە سەر گوو خواردنەکە، جار هەر دەنووکی لێ ئەدا و سەر بەرز ئەکاتەوە ئەڵێ: یا ڕەببی شوکر، ئەگەر ئەمەش نەبووایە من چیم بکردایە؟!