سەی محەمەدی هوویە پیاوێکی لە خواترس و...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  443 بینین

سەی محەمەدی «هوویە» پیاوێکی لە خواترس و خەڵوەت نشین بوو، چلە خانەیەکی هەبوو، جاجار ئەچوو لەوێ چلەی ئەکێشا، جارێک ئەچێتە ئەو چلەخانەیە بۆ چلەکێشان، پیرێژنێک لە ئاواییەکەدا بوو، هەموو جار ئەچووە چلەخانەکە، کونێک لە چلەخانەکەدا بوو، سەری ئەنا بە کونەکەوە ئەیوت: سەیی گیان! هیچت ناوێ بۆت بێنم؟ ئەویش ئەیوت: نامەوێ. چەند جارێک ئەم پیرێژنە ئەم هاتوچوەی کرد، لە ئاخرا سەی؛ محەمەد وتی: بەڵێ ئەمەوێ، پیرێژنە زۆری پێ خۆش بوو، وتی: چیت ئەوێ بە قوربانت بم؟ وتی: ئەمەوێ دوو بەرد و نەختێ قوڕم بۆ بێنی ئەم کونەی پێ بگرم با ئیتر ئەوەندە تۆ نەیەیتە سەرم!