مستەفا نەریمان گێڕایەوە وتی ئەو کابرا...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  556 بینین

مستەفا نەریمان گێڕایەوە وتی:

ئەو کابرا جافە کە حەمە پاشای جافی کۆشت، ڕۆژێک تفەنگێک ئەگرێ بە دەستەوە. حەمە پاشا بە تەنها لە خێوەتەکەی خۆیا دانیشتبوو. کابرا ئەچێتە ژوورەوە بۆی، حەمە پاشا کە چاوی پێ ئەکەوێ بەو جۆرە ئەڵێ: «دەویت باوک! باوکت وە گاڵۆکەوە نەهاتۆتە ژوورەوە ئێستا تۆ وە تفەنگەوە دێت»؟ کابراش ئەڵێ: «پاشا! باوکم باوکی نەکوژیاگە، من باوکم کوژیاگە». ئەمە ئەڵێ و تەقەی لێی هەڵئەستێنێ و ئەیکوژی.