جارێک فایەق بێکەس لە سولەیمانی یاپراخ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  810 بینین

جارێک فایەق بێکەس لە سولەیمانی یاپراخ ئەخوا، عەزیز ئەفەنی قامیش ئەچێ بە سەریا ئەڵێ: فایەق چی ئەخۆی؟ فایەق ئەڵێ: بۆیە. ئەڵێ: بۆیە مەعنای چی؟ ئەڵێ: دواجار پێت ئەڵێم. کە یاپراخەکەی تەواو ئەکا دەست بە لێو و سمێڵیا دێنێ ئەڵێ: تۆ پرسیت ئەوە چی ئەخۆی؟ من ئەبێ بڵێم یاپراخ. ئەڵێی: بەشم بدە، ئەڵێم نایدەم، ئەڵێ بۆ چی؟ ئەڵێم بۆیە! کە واتە هەر لە ڕێگاوە لە کورتی ببڕێتەوە باشتر نییە؟!