سەردەمێک بوو بارانە وەرئەگیرا لە سولەی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  605 بینین

سەردەمێک بوو «بارانە» وەرئەگیرا لە سولەیمانی، لەولای «کانی دۆمان» ەوە قۆڵچی ڕاوەستابوو ئەو بارانەیە. کابرایەکی «وێڵەکە» یی هەندێ دیزە و گۆزەی کردبووە ناو هۆڕێک و نابووی لە گوێدرێژێک هێنابووی بۆ سولەیمانی بۆ فرۆشتن، کابری قۆڵچی بە خۆی و بە دارەکەیەوە ئەگاتە سەر بارەکە و دارێکی باشی لێ ئەدا و بە کابرا ئەڵێ بارەکەت چییە؟ کابرای خاوەن باریش ئەڵێ: «قوربان ئەگەر دارێکی تری وای لێ دەی هیچ».