شێخ بەشیر بۆی گێڕامەوە وتی باسی مودیری...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  634 بینین

شێخ بەشیر بۆی گێڕامەوە وتی:

باسی مودیری ناحیەیەک ئەکرا، کە بکرێ بە قائمقام، یەکێک لە کۆڕەکەدا بوو لێیان پرسی ئەو پیاوە چۆنە؟ وتی: «وە اڵلا پیاوی چاکە، بەڵام درەنگ تێئەگا و زوو لە بیری ئەچێتەوە».