عەبدولڕەحیم و عەبدولڕەحمان لە سولەیمانی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  527 بینین

عەبدولڕەحیم و عەبدولڕەحمان لە سولەیمانی دوو بران، ئەوەندە لەیەک ئەچن لە هەموو کەس تێک ئەچن. «ڕاز» کچی دوکتۆر عێزەدین ڕۆژی چاوی بە یەکێکیان ئەکەوێ، ئەم کچەش تەمەنی لە بەینی چوار تا پێنج ساڵانەیە، ئەڵێ: «بابە ئەو پیاوەی لە پیاوێک دوو پیاویان هەیە، چاوم پێ کەوت».

جا وەرە تۆ ئەم قسەیە هەڵێنەوە و لێی ورد بەرەوە؟