ساڵێک لەو وڵاتە شەهید باوی پەیدا کردبوو...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
765 بینین
ساڵێک لەو وڵاتە شەهید باوی پەیدا کردبوو، هەر کەس کە ئەمرد ئەیانوت شەهیدە، شێخ محەمەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی: عەبەی مەلا حەسەنی دەرەویانی هەبوو، ئەیوت: جەحەنم لەبەر شەهید ناشوکری نەبێ بەر کەس ناکەوێ!