ئا حەمە عەلی هەبوو لە سنە زاوتی ناسەف...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  793 بینین

ئا حەمە عەلی هەبوو لە سنە «زاوت»ی «ناسەف دیوان» بوو. پیاوە ئەعیانەکانی سنە خۆیان بە شتێک ئەزانی. ڕۆژێک ئەم ئاحەمەعەلییە لە پیاوێکی توڕە ئەبێ و پێی ئەڵێ: «سەگ باوک! سەد تمەن بدەم تمەنێکت لێ بستێنن».