دەروێشی گژنی زەبەلاح لە لادێکانەوە بە...
لە کتێبی:
            ڕشتەی مرواری (بەرگی ٦)
        بەرهەمی:
                عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
        
             1 خولەک
             1312 بینین
        
        
    دەروێشی گژنی زەبەلاح لە لادێکانەوە بە سەر خەرمانا ئەسوڕێنەوە بۆ دەرۆزە و خەرمانە لۆخە. توورەکەی گەورە گەورەیان پێیە، هەموو شت کۆ ئەکەنەوە؛ لە گەنم و لە جۆ، لە کەشک و ساوەر، لە شەکر و چا، لە ڕۆن کە ئەیکەنە ناو کولەکەیەکی مل باریکەوە و پەتێکی پێوەیە خستویانەتە ملیان، ئەگەر بۆیان ڕێکەوێ دزیشی بە دەمەوە ئەکەن. ئەمانەش زیاتر جووتە جووتە ئەگەڕێن. دەفیشیان کردۆتە ملیان بەدەم دەف لێدانەوە موناجات ئەکەن. ڕ
ڕۆژێک لەبەر ماڵێکا یەکێکیان خاکەنازێکی بەر چاو ئەکەوێ، بەدەم دەف لێدانەوە هاوڕێکەی تێ ئەگەیەنێ، بەم زکرە بۆ ئەوەی هەڵیبگرێ ئەڵێ:
کلکی درێژە و دەمی پانە
دایکەنە و بیخەرە هەمانە
بۆ خەرجی ناو بازاڕمانە
مەدەد یا غەسی گەیلانی.